دۆتراکی؛ چۆن زمانێکی خەیاڵی بوو بە زمانێکی ڕاستەقینە بۆ گفتوگۆ؟
وێستگە ستایل-
دۆتراکی؛ چۆن زمانێکی خەیاڵی بوو بە زمانێکی ڕاستەقینە بۆ گفتوگۆ؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زۆربەی کات لە فیلمەکاندا وشەی سەیر بەکاردێت کە مانییان نییە، بەڵام لە زنجیرەی
Game of Thrones دا، زمانی "دۆتراکی" چیرۆکێکی تەواو جیاوازی هەیە
ئەم زمانە لە لایەن زمانەوان "دەیڤد جەی پیتەرسۆن"ەوە دروست کراوە. ئەو تەنها چەند وشەیەکی دانەناوە، بەڵکو زمانێکی تەواوی خولقاندووە کە زیاتر لە ٣٠٠٠ وشە و ڕێزمان و سیستمێکی دەنگی تایبەت بە خۆی هەیە.
پیتەرسۆن بۆ دروستکردنی ئەم زمانە، سوودی لە زمانەکانی تورکی، ڕوسی و ئەستۆنی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگێکی زبر و جەنگاوەرانەی هەبێت. ئێستا ئەم زمانە بە جۆرێک پەرەی سەندووە کە لە زانکۆکان وەک زمانێکی "دروستکراو" دەخوێنرێت.
تەنانەت ئەکتەرەکانی زنجیرەکە ناچار بوون چەندین مانگ مەشق بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ڕاستی بەو زمانە بدوێن، چونکە هەڵەکردن لە دەربڕینی وشەیەک، ڕستەکەی بە تەواوی تێک دەدا.
ئەمە دەری دەخات کە هونەر گەیشتۆتە ئاستێک، نەک تەنها چیرۆک دەگێڕێتەوە، بەڵکو کلتور و زمانێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی زیاد دەکات کە پێشتر بوونی نەبووە.
سەرچاوە: فیدراسیۆنی زمانەوانی (Linguistic Society of America)
PM:11:50:15/07/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه