نهێنییەکی شاردراوە لە فیلمی Interstellar؛ کاتژمێرێک کە تەمەنی مرۆڤ دەژمێرێت
وێستگە ستایل-
نهێنییەکی شاردراوە لە فیلمی Interstellar؛ کاتژمێرێک کە تەمەنی مرۆڤ دەژمێرێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلان بەوە ناسراوە کە وردەکاریی زۆر ورد و زانستی لە فیلمەکانیدا دادەنێت، بەڵام یەکێک لە نهێنییە هەرە گەورەکانی فیلمی "ئینتەرستێلار" لە ناو میوزیکەکەیدا شاردراوەتەوە.
کاتێک ئەکتەرەکان دەچنە سەر "هەسارەی میڵەر" (هەسارە ئاوییەکە)، میوزیکی باکگراوند دەگۆڕێت بۆ دەنگێکی وەک "تیک-تیک"ی کاتژمێر. ئەم دەنگە تەنها بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێ نییە، بەڵکو ژمارەیەکی ماتماتیکییە.
هەر یەک تیکەیەک کە دەیبیستیت، لە ڕووی کاتەوە بەرامبەرە بە تێپەڕبوونی ١٧ کاتژمێر لەسەر زەوی. ئەگەر هەموو تیکەکان کۆبکەیتەوە، دەبینیت لە هەر خولەکێکدا، چەندین مانگ لە تەمەنی مرۆڤەکانی سەر زەوی دەڕوات.
ئەمە نیشانەی دیاردەی "کشانی کات"ە لە فیزیاوە، کە نۆلان ویستوویەتی لە ڕێگەی دەنگەوە بینەر هەست بەوە بکات کە هەر چرکەیەک پاڵەوانەکان لەوێ دەمێننەوە، چەندە لە تەمەنی منداڵەکانیان لەدەست دەدەن.
ئەم وردەکارییە وایکردووە فیلمەکە ببێتە یەکێک لە شاکارە هەرە گەورەکانی مێژوو، چونکە میوزیک و فیزیا و چیرۆکی پێکەوە بەستۆتەوە بۆ گەیاندنی هەستی ترس لە کات.
سەرچاوە: چاوپێکەوتنی هانس زیمەر (Hans Zimmer)
PM:11:49:15/07/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه