‌هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی "ئەمیر تەتەلوو" چڕ دەکرێنەوە

وێستگە ستایل-

هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی "ئەمیر تەتەلوو" چڕ دەکرێنەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پارێزەرێکی گۆرانیبێژی ناسراوی فارس "ئەمیر تەتەلوو"، داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی دادگای ئێران کردووە بە مەبەستی ئازادکردنی بێمەرجی ئەم هونەرمەندە لە زیندان و ئاسانکردنی دۆسیە یاساییەکەی.


عاتیفە حازق، یەکێک لە پارێزەرانی تەتەلوو، داوای دەنگدانێکی کراوە دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر ئازادکردنی ناوبراو، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئێستا هەلومەرجەکەنگونجاوە و بەشێک لە هونەرمەندان بە مۆڵەتی تایبەت دەتوانن کار بکەن.


ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە تەتەلوو پێشتر بە فەرمی داوای لێبوردنی کردووە و تۆبەکردنی لەلایەن دادگاوە پەسەند کراوە، پارێزەرەکەشی دەڵێت کە تەتەلوو گۆرانی نیشتمانی و ئایینی پێشکەش بە ئێران کردووە و شایستەی ئازادکردنە.


ئەمیر حسێن مەقسودئۆغڵو ناسراو بە تەتەلوو، یەکێکە لە دیارترین ڕاپەرەکانی ئێران و خاوەنی ناوبانگێکی جیهانییە، کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی ئێران کرایەوە و تا ئێستا لە زینداندایە.


چاوەڕوان دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا دادگای ئێران بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم داواکارییانەی پارێزەرانی تەتەلوو بدات.


سەرچاوە: Tasnim News Agency, BBC Persian, Radio Farda, Iran International.


PM:11:31:14/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل