پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەکەن
وێستگە ستایل-
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ ئەمڕۆ شەممە 11ی تەممووزی 2026، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لەوەی کە دوێنێ تۆمار کراون. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ سبەینێ یەکشەممە 12ی تەممووزی 2026، ئاسمان هەر بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە (1 بۆ 2) پلە بەرزتر دەبنەوە. سەبارەت بە خێرایی با و مەودای بینین، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێننەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ یەکشەممە بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر: 42 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی دهۆک: 41 پلەی سیلیزی زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە گەرمایە بەردەوام بێت و گەرمیان بە 45 پلە بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم.
PM:12:09:11/07/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه