‌چۆن فێربوونی ماتماتیک یادگە و ژیری و بڕیاردانی ڕۆژانە باشتر دەکات؟

وێستگە ستایل-

چۆن فێربوونی ماتماتیک یادگە و ژیری و بڕیاردانی ڕۆژانە باشتر دەکات؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زۆرجار ماتماتیک تەنها بە پۆلەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکانەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام توێژەران دەڵێن سوودەکانی زۆر لەوە زیاترن و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر مێشک هەیە.


چالاکییە ڕۆژانەکان وەک بەڕێوەبردنی دارایی کەسی، بەراوردکردنی نرخەکان لە کاتی

بازاڕکردن و پلانی گەشتکردن، هەموویان پشت بە کارامەیی و بیرکردنەوەی ماتماتیکی دەبەستن.


زانایانی دەمار ڕوونی دەکەنەوە کە چارەسەرکردنی کێشە ماتماتیکییەکان چەندین بەشی مێشک چالاک دەکات کە بەرپرسن لە سەرنج و یادگەی کارا، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخە ئاڵۆزەکاندا خاوەن بیرکردنەوەیەکی ڕێکخراو بێت.


لە ئێستادا پیشەسازییە مۆدێرنەکانی وەک ئەندازیاری، پزیشکی، دارایی و ژیری دەستکرد، بە ڕادەیەکی زۆر پشت بە زانیارییە ماتماتیکییەکان دەبەستن و وەک یەکێک لە بەنرخترین کارامەییەکان لە بازاڕی کاردا دەبینرێت.


توێژەران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە فێربوونی ماتماتیک تەنها مامەڵەکردن نییە

لەگەڵ ژمارەکان، بەڵکو گەشەپێدانی شێوازێکی دیسپلینکراوی بیرکردنەوەیە کە سوود بە ژیانی کەسی و پیشەیی مرۆڤ دەگەیەنێت.


سەرچاوە: کۆمەڵەی ماتماتیکی ئەمریکی، ئەنجومەنی نیشتمانی مامۆستایانی ماتماتیک،OECD.


PM:11:57:07/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل