‌مەزهەری خالقی؛ دەنگە رەسەنەکەی کە مێژووی گۆرانی کوردی پاراستووە

وێستگە ستایل-

مەزهەری خالقی؛ دەنگە رەسەنەکەی کە مێژووی گۆرانی کوردی پاراستووە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مەزهەری خالقی، یەکێک لە هەرە دەنگە بەسۆز و رەسەنەکانی هونەری گۆرانی کوردییە، کە بۆ چەندین دەیەیە خزمەت بە کەلتوور و هونەری کورد دەکات. خالقی بە شێوازە ئارام و پڕ لە هەستەکەی، توانیویەتی جێگەی خۆی لە دڵی هەموو تاکێکی کورددا بکاتەوە.


ئەم هونەرمەندە گەورەیە تەنها وەک گۆرانیبێژ نەمایەوە، بەڵکو وەک پارێزەرێکی کەلتووری کوردیش ناسراوە. ئەو لە رێگەی دامەزراندنی "ئینستیتوتی کەلتووری کورد"ەوە، هەزاران پارچە مۆسیقا و گۆرانی و فۆلکلۆری کوردی لە فەوتان رزگار کردووە.


مەزهەری خالقی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە سەرەتای کارە هونەرییەکانیدا لە رادیۆی سنە و تاران چەندین شاکاری تۆمار کردووە. ئەو هەمیشە جەختی لەسەر پاراستنی ڕەسەنایەتی مەقام و ئاوازە کوردییەکان کردووەتەوە.


دوای ساڵانێکی زۆر لە غەریبی و ژیان لە ئەوروپا، خالقی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو. گەڕانەوەی ئەو وەک جەژنێکی هونەری بینرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا بەهۆی ئەو خزمەتە گەورەیەی بە هونەری کوردی کردووە.


خالقی نموونەی هونەرمەندێکی خاوەن پەیامە کە هونەرەکەی لە خزمەت ناسنامەی نەتەوەیی و پاراستنی فۆلکلۆردا بەکارهێناوە.


سەرچاوە: چاوپێکەوتنە هونەرییەکانی رادیۆ و تەلەفزیۆن


PM:12:16:05/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل