‌یاخیبوونی دیجیتاڵی؛ چۆن زنجیرەی "مستەر ڕۆبۆت" تێڕوانینی جیهانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی گۆڕی؟

وێستگە ستایل-

یاخیبوونی دیجیتاڵی؛ چۆن زنجیرەی "مستەر ڕۆبۆت" تێڕوانینی جیهانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی گۆڕی؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زنجیرەی (Mr. Robot) دەروازەیەکی نوێی بۆ بینەران کردەوە تا تێبگەن جیهانی هاککردن و تاوانە ئەلیکترۆنییەکان چەندە ترسناک و لە هەمان کاتدا ڕاستەقینەن.


ئەم زنجیرەیە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستی پێکرد، باس لە ژیانی "ئێلیۆت ئالدەرسۆن" دەکات، کە ئەندازیارێکی ئاسایشی ئەلیکترۆنییە و بەدەست کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنێت، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاککردنەوە ڕووبەڕووی کۆمپانیا زەبەلاحەکان ببێتەوە.


شارەزایانی تەکنەلۆژیا ستایشی زنجیرەکەیان کرد بەهۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی تەلەفزیۆندا، شێوازی هاککردن بە شێوەیەکی زانستی و ڕاستەقینە نیشان درا، نەک وەک ئەوەی لە فیلمە خەیاڵییەکاندا دەردەکەوێت.


جگە لە لایەنە تەکنیکییەکەی، زنجیرەکە قووڵبووەوە ناو ناخی مرۆڤ و کێشە دەروونییەکان و کاریگەری سەرمایەداری لەسەر کۆمەڵگە، ئەمەش وایکرد ببێتە درامایەکی ڕەسەن و جیاواز.


تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ئەم زنجیرەیە لەسەر بەرهەمە سینەمایی و تەلەفزیۆنییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا بەدی دەکرێت و وەک سەرچاوەیەکی گرنگ سەیر دەکرێت.


سەرچاوە: یو ئێس ئەی نێتۆرک.


PM:10:36:28/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل