جیهانێکی پڕ لە سەرسوڕمان؛ مانا شاراوەکانی پشت تابلۆی "باخچەی خۆشییە دنیاییەکان" چیین؟
وێستگە ستایل-
جیهانێکی پڕ لە سەرسوڕمان؛ مانا شاراوەکانی پشت تابلۆی "باخچەی خۆشییە دنیاییەکان" چیین؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەم تابلۆ ناودارە تا ئێستاش بەهۆی ئەو هێما نهێنی و دیمەنە خەیاڵییە نامۆیانەی تێیدایە، بەردەوامە لە سەرسامکردنی بینەران و لێکۆڵەرانی بواری هونەر.
تابلۆکە لەلایەن شێوەکار "هیرۆنیمۆس بۆش" لە دەوروبەری ساڵی ١٥٠٠دا کێشراوە. لە سێ بەش پێکدێت کە گوزارشت لە بەهەشت، چێژە زەوییەکان و دۆزەخ دەکەن، وێنەیەکی ئاڵۆزی مرۆڤایەتی نیشان دەدات لە نێوان چاکە و خراپەدا.
زانایانی بواری مێژووی هونەر تا ئێستاش لە مشتومڕدان دەربارەی مانا ڕاستەقینەکانی پشت ئەم کارە، ئایا پەیامێکی ئایینی توندە یان تەنها خەیاڵێکی بێ سنووری هونەرمەندێکە کە پێش سەردەمی خۆی کەوتووە.
ئەم تابلۆیە بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی سەردەمی ڕێنیسانسی باکوور دادەنرێت و بە وردەکارییە زۆر و سەمەرەکانی ناسراوە کە هەر جارێک سەیری بکەیتەوە، شتێکی نوێی تێدا دەدۆزیتەوە.
ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لە مۆزەخانەی پڕادۆ دەکەن تەنها بۆ بینینی ئەم تابلۆیە، کە وەک یەکێک لە پڕ نهێنیترین کارە هونەرییەکانی مێژوو دەمێنێتەوە.
سەرچاوە: مۆزەخانەی پڕادۆ.
PM:10:15:28/06/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه