‌ستایلی نێوماڵ: گەشتێک لە نێوان سادەیی مینیمالیست و شکۆمەندی کلاسیکدا

وێستگە ستایل-

ستایلی نێوماڵ: گەشتێک لە نێوان سادەیی مینیمالیست و شکۆمەندی کلاسیکدا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دیزاینی ناوخۆیی تەنها هەڵبژاردنی کەلوپەل نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و شێوازی ژیانی خاوەن ماڵەکەیە، هەربۆیە ناسینی ستایلە جیاوازەکان هاوکارە بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام.


ستایلی "مینیمالیست" لە ئێستادا یەکێکە لە پڕبایەخترینەکان، کە دروشمی "کەمتر زۆرترە" پەیڕەو دەکات، تێیدا ڕەنگی سپی و خۆڵەمێشی و بەکارهێنانی کەمتریننکەلوپەل دەبینرێت بۆ ئەوەی بۆشاییەکی زۆر و ئارامی بە چاو ببەخشێت، لە بەرامبەردا ستایلی "مۆدێرن" جەخت لەسەر هێڵە ڕێکەکان و بەکارهێنانی کەرەستەی وەک کانزا و شووشە دەکاتەوە.


بەڵام بۆ ئەوانەی حەزیان بە شکۆمەندی و مێژووە، ستایلی "کلاسیک" باشترین بژاردەیە، کە تێیدا دارە گرانبەهاکان، نەخشی ورد، و قوماشی قورسی وەک مەخمەر بەکاردێن، هەروەها ستایلی "نیۆ کلاسیک"یش هەیە کە تێکەڵەیەکە لە ڕەسەنایەتی کلاسیک و سادەیی مۆدێرن، ئەمەش بۆ زۆربەی ماڵە کوردییەکان گونجاوە.


هەڵبژاردنی ستایل پەیوەستە بە ڕووبەری ماڵەکەشەوە، بۆ نموونە بۆ شوقە بچووکەکان ستایلی مینیمالیست یان سکاندیناڤی فەزایەکی گەورەتر نیشان دەدەن، لە کاتێکدا بۆ ڤێلا و ماڵە گەورەکان ستایلی کلاسیک و مۆدێرنی تێکەڵاونگونجاوترن.


لە کۆتاییدا، گرنگترین خاڵ لە دیزاینی نێوماڵدا ئەوەیە کە ستایلەکە هەستی ئارامی و دڵنیایی بە خێزانەکە ببەخشێت، چونکە ماڵ شوێنی حەسانەوەیە دوای ڕۆژێکی ماندووکەر.


سەرچاوە: گۆڤارە جیهانییەکانی دیزاین و تەلارسازی (Architectural Digest).


PM:11:56:17/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل