تاوس: پادشای باڵندەکان و تابلۆیەکی زیندووی سروشت
وێستگە ستایل-
تاوس: پادشای باڵندەکان و تابلۆیەکی زیندووی سروشت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تاوس بە یەکێک لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین باڵندەکانی سەر زەوی دادەنرێت کە بەهۆی ڕەنگە درەوشاوەکان و پەڕە درێژەکانی کلكی، هەمیشە وەک هێمای جوانی و شکۆمەندی ناسراوە.
ئەم باڵندەیە کە سەر بە خێزانی فەزیانەکانە، زیاتر لە وڵاتانی ئاسیا وەک هیندستان و سریلانکا و هەروەها لە ئەفریقا دەبینرێت، نێرینەی تاوسەکان بەوە ناسراون کە کلكێکینزۆر درێژیان هەیە کە لە کاتی نمایشکردندا وەک چەترێکی گەورە دەیکەنەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی مێینەکان.
پەڕەکانی تاوس تەنها ڕەنگ نین، بەڵکو بەهۆی پێکهاتەی کریستاڵی ناو پەڕەکانەوە تیشکی ڕووناکی دەشکێننەوە و ڕەنگی جۆراوجۆری وەک شین، سەوز و ئاڵتونی دەبەخشن، ئەم باڵندانە بە کۆمەڵ دەژین و زۆر هەستیارن بەرامبەر مەترسی، بە جۆرێک دەنگێکی بەهێزیان هەیە کە لە کاتی هەستکردن بە ئاژەڵی دڕندە بەکاری دەهێنن.
لە ڕووی مێژوویی و کولتوورییەوە، تاوس لە زۆرێک لە شارستانییەتە کۆنەکاندا وەک باڵندەیەکی پیرۆز یان شاهانە سەیر کراوە، لە یۆنانی کۆن وەک هێمای خوداوەندی "هێرا" ناسراوە و لە هیندستانیش تا ئێستا باڵندەی نیشتمانییە و پارێزگارییەکی زۆری لێ دەکرێت.
جوانی تاوس تەنها لە ڕواڵەتدا نییە، بەڵکو بەشێکە لە هاوسەنگی ژینگەیی و پاراستنی ئەم جۆرە دەگمەنانە ئەرکی مرۆڤایەتییە بۆ ئەوەی ئەم تابلۆ سروشتییە بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنێتەوە.
سەرچاوە: گۆڤاری نیششناڵ جیۆگرافیک و ئینسایکلۆپیدیای باڵندەکان.
PM:11:54:17/06/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه