چین؛ لانکەی ئاوریشم و نهێنییە پارێزراوەکەی ڕۆژهەڵات
وێستگە ستایل-
چین؛ لانکەی ئاوریشم و نهێنییە پارێزراوەکەی ڕۆژهەڵات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئاوریشم، کە بە "شاژنی قماشەکان" ناسراوە، مێژوویەکی کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ
هەزاران ساڵ پێش ئێستا. یەکەم وڵات کە توانی ئەم قماشە گرانبەهایە بدۆزێتەوە و
بەرهەمی بهێنێت، وڵاتی چین بوو. بۆ ماوەی چەندین سەدە، چینییەکان نهێنی
دروستکردنی ئاوریشمیان وەک پارێزراوترین نهێنی وڵاتەکەیان هێشتەوە.
بەپێی ئەفسانە چینییەکان، ئیمپراتۆر "لیزو" (Leizu) لە کاتی خواردنەوەی چا لەژێر
دارێکدا، پیلەیەک (Caterpillar cocoon) دەکەوێتە ناو پیالەکەیەوە و کاتێک
دەیەوێت دەریبهێنێت، دەبینێت دەبێتە دەزوویەکی درێژ و بریقەدار. لێرەوە
بیرۆکەی چنین و بەرهەمهێنانی ئاوریشم لە کرمی ئاوریشمەوە سەریهەڵدا.
چین بۆ ماوەی سێ هەزار ساڵ ڕێگەی نەدەدا کەس نهێنی بەرهەمهێنانی ئاوریشم بزانێت.
هەرکەسێک هەوڵی بدایە هێلکەی کرمی ئاوریشم یان تۆوی داری توو (کە خواردنی
کرمەکەیە) بباتە دەرەوەی وڵات، سزاکەی کوشتن بوو. ئەمەش وای کرد ئاوریشم
ببێتە گرانبەهاترین کاڵا کە تەنها پاشا و دەوڵەمەندەکان دەیانپۆشی.
دواتر لە ڕێگەی "ڕێگەی ئاوریشم"ەوە، ئەم قماشە گەیشتە ڕۆما و ئەوروپا، کە بووە هۆی
گۆڕانکاری گەورە لە بازرگانی جیهانیدا. ئاوریشم تەنها قماش نەبوو، بەڵکو وەک
دراویش بەکاردەهات.
ئەمڕۆ هەرچەندە زۆر وڵات ئاوریشم بەرهەم دەهێنن، بەڵام هێشتا ئاوریشمی چینی بە
باشترین و کوالێتی بەرزترین جۆر دادەنرێت و چین وەک سەرچاوەی سەرەکی ئەم
هونەرە دەمێنێتەوە.
سەرچاوە: مۆزەخانەی نیشتمانی چین و مێژووی بازرگانی جیهانی.
PM:11:54:29/05/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه