لۆس ئەنجلۆس پلانی کلتووری ئۆڵۆمپیادی 2028 لەسەر بنەمای ناسنامەی شارەکە دادەڕێژێت
وێستگە ستایل-
لۆس ئەنجلۆس پلانی کلتووری ئۆڵۆمپیادی 2028 لەسەر بنەمای ناسنامەی شارەکە دادەڕێژێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی 2028ی لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاند کە چالاکییە کلتوورییەکان لە
دەوری گەڕەکەکان، هونەرمەندان، کۆمەڵگە کۆچبەرەکان و شوێنە گشتییەکانی شارەکە
بونیاد دەنرێت.
ئەم بەرنامەیە بوارەکانی فیلم، خواردن، مۆدێل، مۆسیقا و هونەری بینراو دەگرێتەوە،
بە ئامانجی ئەوەی کلتوور تەنها وەک لایەنێکی لاوەکی نەبێت، بەڵکو یەکێک بێت لە
چیرۆکە سەرەکییەکانی یارییەکان.
تیمی (LA28) تا ئێستا لەگەڵ زیاتر لە 300 ڕێکخراوی هونەری کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت
چالاکییەکان لە دەرەوەی یاریگاکانیش بەردەست بن بۆ ئەوەی هەموو دانیشتووان سوودی
لێ ببینن.
هەروەها بڕیارە پۆستەری فەرمی لەلایەن هونەرمەندە ناوخۆییەکانەوە دروست بکرێت و
ڕێبەرێکی دیجیتاڵی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی بتوانن پێش دەستپێکردنی
یارییەکان و لە کاتی یارییەکانیشدا بەشداری کلتووری بکەن.
ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان وەرزش و ناسنامەی
کلتووری شارەکە و ناساندنی بە جیهان.
ڕاگەیەندراوی لیژنەی ڕێکخەری LA28
PM:10:16:11/05/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه