یاری Battlefield دەگۆڕدرێت بۆ فیلمێکی سینەمایی و مایکڵ ب. جۆردن ڕۆڵی سەرەکیدەبینێت
یاری Battlefield دەگۆڕدرێت بۆ فیلمێکی سینەمایی و مایکڵ ب. جۆردن ڕۆڵی سەرەکیدەبینێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
هەواڵێکی نوێ و جێی سەرنج بۆ گەیمەران و هەوادارانی فیلمە ئاکشنەکان؛ یەکێک لە
بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین یارییە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان کە ئەویش یاری
"Battlefield"ـە، ڕێڕەوی خۆی لە جیهانی یارییەوە بەرەو شاشە گەورەکانی سینەما
دەگۆڕێت و ئامادەکارییەکان بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەستیپێکردووە.
خاڵی هەرە سەرنجڕاکێشی ئەم پڕۆژەیە، بەشداری ئەکتەری ناودار و ئەستێرەی جیهانی
"مایکڵ ب. جۆردن"ـە لە ڕۆڵی سەرەکیدا. جۆردن کە پێشتر لە فیلمەکانی وەک "Creed"
و "Black Panther" توانایەکی بێوێنەی لە نواندنی دیمەنە ئاکشنەکاندا نیشانداوە،
ئێستا ئەرکی بەرجەستەکردنی ئەم یارییە شووتەرە بەناوبانگەی لە ئەستۆ گرتووە.
گەیمەران و ئەو کەسانەی شارەزای یارییە ڤیدیۆییەکانن، باش دەزانن کە Battlefield
هەمیشە بەوە جیاکراوەتەوە کە خاوەن ستایلێکی زۆر سینەماییە؛ لە ڕووی گرافیک،
دەنگ و دیمەنە جەنگییە گەورەکانەوە. هەر ئەمەش وای کردووە کە بەرهەمهێنەرانی
هۆڵیوود بڕیار بدەن ناوەڕۆکی ئەم یارییە بکەنە فیلمێکی گەورە.
زنجیرە یاری Battlefield مێژوویەکی درێژی لە جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا هەیە
و هەمیشە بەهۆی نیشاندانی شەڕە گەورەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو
ناسراوە. گواستنەوەی بۆ سینەما بەشێکە لە ستراتیژی نوێی کۆمپانیاکانی یاری بۆ
فراوانکردنی جیهانی بەرهەمەکانیان.
بێگومان دەرکەوتنی مایکڵ ب. جۆردن لەم فیلمەدا، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەرکەوتنی
پڕۆژەکە لە بۆکس ئۆفیسدا و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە پڕداهاتترین فیلمەکان
کە لە یارییەوە وەرگیرابێت.
هەواڵە تەکنەلۆژییەکان و میدیا سینەماییەکان
PM:10:41:28/04/2026