‌دۆزینەوەی کۆنترین پاشماوەی مرۆڤی ژیر لە مەغریب؛ مێژوویەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی

وێستگە ستایل-

دۆزینەوەی کۆنترین پاشماوەی مرۆڤی ژیر لە مەغریب؛ مێژوویەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زاناکانی بواری شوێنەوارناسی و مرۆڤناسی پەردەیان لەسەر دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر لادا کە سەرلەبەری مێژووی مرۆڤی ژیر (هۆمۆ ساپیەنس) دەگۆڕێت و ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤایەتی بۆ سەدان هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.


بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان، کۆنترین پاشماوەی مرۆڤی ژیر کە تاوەکو ئێستا دۆزرابێتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە زانستی مرۆڤناسییدا دادەنرێت.


ئەم پاشماوەیە لە ناوچەی شاخی "ئیغود" لە وڵاتی مەغریب دۆزراوەتەوە، کە دەیسەلمێنێت مێژووی مرۆڤی ژیر زۆر کۆنترە لەوەی پێشتر دەزانرا و سەرەتای دەرکەوتنی مرۆڤیش هەر لە کیشوەری ئەفریقاوە دەستیپێکردووە.

کیشوەری ئەفریقا وەک بێشکەی مرۆڤایەتی دەناسرێت، چونکە زۆرترین و کۆنترین پاشماوەکانی لێ دۆزراوەتەوە، لەوانە پاشماوەی فلۆریسباد لە ئەفریقای باشوور کە مێژووەکەی ٢٥٩ هەزار ساڵە و پاشماوەی ئۆمۆ کیبیش لە ئەسیوپیا کە ٢٣٣ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون.


ئەم دۆزینەوانە دەری دەخەن کە گەشەسەندنی مرۆڤی ژیر پرۆسەیەکی ئاڵۆز و درێژخایەن بووە و ناوچە جیاوازەکانی ئەفریقا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لەو گۆڕانکارییە جەستەیی و عەقڵییانەی کە مرۆڤی مۆدێرنی لێ کەوتووەتەوە.


سەرچاوە: گۆڤاری Natureی زانستی و پەیمانگای ماکس پلانک بۆ مرۆڤناسیی گەشەسەندوو


PM:09:08:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل