هونەرمەندێکی ئەڵمانی بەهۆی تەنزێکی سیاسییەوە ڕووبەڕووی سزای زیندانی دەبێتەوە
وێستگە ستایل-
هونەرمەندێکی ئەڵمانی بەهۆی تەنزێکی سیاسییەوە ڕووبەڕووی سزای زیندانی دەبێتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە کاردانەوەیەکی توندی سیاسی و یاساییدا، حکومەتی ڕووسیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هونەرمەندێکی شێوەکاری ناسراوی ئەڵمانی دەرکرد، ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو لە فێستیڤاڵێکی هونەریدا بە شێوەیەکی تەنزئامێز ڕەخنەی لە سەرۆکی ڕووسیا گرتبوو.
جاکێس تیلی، کە شێوەکارێکی ناوداری ئەڵمانیایە و تەمەنی ٦٢ ساڵە، لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی تەنزە سیاسییەکان لە شاری دۆسڵدۆرف، پەیکەرێکی تەنزئامێزی نمایشکرد، کە تێیدا فیگەری ڤیلادیمیر پوتین بە شێوەیەکی توندڕەو و جیاواز پیشان درابوو.
دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە خێرایی هاتنە دەنگ و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەسەر سوپای وڵاتەکەیان و سوکایەتیکردن بە بەها ئایینییەکان، سزای زیندانیکردنیان بۆ ئەم هونەرمەندە بڕییەوە، وەک هەوڵێک بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنە هونەرییەکان.
گەرچی تیلی لە ناو خاکی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بڕیارەکەی ڕووسیا ناتوانێت لەوێ جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەپێی بڕیارەکە بێت، هەر کاتێک ناوبراو پێ بخاتە ناو خاکی ڕووسیا، بەبێ دادگاییکردن بۆ ماوەی هەشت ساڵ و نیو ڕەوانەی زیندان دەکرێت.
ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لە نێوان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین دروست کردووە، کە پێیان وایە هونەر نابێت بکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و سزادانی هونەرمەندان بەهۆی کارەکانیانەوە پێشێلکارییەکی ڕوونە.
ئەم هەواڵە لە ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان و میدیاکانی ئەڵمانیاوە وەرگیراوە.
PM:07:15:09/04/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه