umorous Phases of Funny Faces"؛ چیرۆکی یەکەم وێنای جوڵاوی مێژوو کە لەسەر تەختەیەکی ڕەش کێشرا
وێستگە ستایل-
"Humorous Phases of Funny Faces"؛ چیرۆکی یەکەم وێنای جوڵاوی مێژوو کە لەسەر تەختەیەکی ڕەش کێشرا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە ڕێکەوتی شەشی نیسانی ساڵی ١٩٠٦دا، جیهان شایەتی لەدایکبوونی یەکەم کورتەفیلمی ئانیمەیشن بوو لە مێژوودا، کە لەسەر دەستی هونەرمەند "جەی. ستیوارت بلاکتۆن" بەرهەمهێنرا و ناونیشانی "Humorous Phases of Funny Faces"ی بۆ هەڵبژێردرا.
ئەم بەرهەمە سەرەتاییە، کە وەک بەردی بناغەی پیشەسازی ئانیمەیشن دادەنرێت، بە شێوازێکی زۆر سادە و لە هەمان کاتدا داهێنەرانە دروستکراوە، بلاکتۆن بە تەباشیر لەسەر تەختەیەکی ڕەش وێنەی دەموچاوە جیاوازەکانی کێشاوە و دواتر بە تەکنیکی "ستۆپ مەوشن" (Stop Motion) جوڵەی تێدا دروستکردوون، ئەمەش یەکەمین کۆنسێپتی دروستکردنی جوڵە بوو لە ڕێگەی پێکەوەلکاندنی وێنە وەستاوەکان.
ئەم فیلمە تەنها کارێکی هونەری سادە نەبوو، بەڵکو گەورەترین وەرچەرخانی لە مێژووی بەرهەمهێنانە وێنەییەکان و سینەمادا دروستکرد، چونکە بۆ یەکەمجار مرۆڤ توانی وێنەی بێگیان بخاتە جوڵە و چیرۆکی پێ بگێڕێتەوە.
دوای ئەم هەنگاوەی بلاکتۆن، شۆڕشێکی گەورە لە جیهانی ئانیمەیشندا بەرپا بوو، کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ دەرکەوتنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک دیزنی و ستۆدیۆکانی تری ئانیمەیشن، تا ئەمڕۆ کە دەبینین ئانیمەیشن بووەتە یەکێک لە پڕداهاتترین و کاریگەرترین کەرتەکانی سینەما لە جیهاندا.
PM:11:36:06/04/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه