‌نیکۆ بێلیک؛ بۆچی کارەکتەرە سڕبییەکە لای گەیمەران لە "سی جەی" خۆشەویستترە؟

وێستگە ستایل-

نیکۆ بێلیک؛ بۆچی کارەکتەرە سڕبییەکە لای گەیمەران لە "سی جەی" خۆشەویستترە؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان 


لە جیهانی یارییە ڤیدیۆییەکاندا، زنجیرەی GTA هەمیشە خاوەنی کارەکتەری بەهێز بووە، بەڵام بەپێی نوێترین ئامارەکانی ئینتەرنێت، "نیکۆ بێلیک" کارەکتەری سەرەکی بەشی چوارەمی ئەم زنجیرەیە، توانیویەتی پلەی یەکەم وەک دڵخوازترین کارەکتەر لای گەیمەران بەدەستبهێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک چاوەڕوانی ئەوە بوون "سی جەی" لە بەشی San Andreas ئەو نازناوە بباتەوە، بەڵام نیکۆ بەهۆی چیرۆکە ئاڵۆز و مرۆییەکەیەوە پێشی هەمووان کەوتووە.


نیکۆ بێلیک، کە وەک کۆچبەرێکی جەنگدیتووی ئەوروپای ڕۆژهەڵات نیشان دەدرێت، بەهۆی قووڵی کەسایەتییەکەی و ئەو ململانێ ناوەکییانەی کە لە نێوان تۆڵەکردنەوە و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێدا هەیبوو، توانیویەتی پەیوەندییەکی سۆزداری بەهێز لەگەڵ یاریزانان دروست بکات. زۆرێک لە شارەزایانی بواری گەیمینگ پێیان وایە کە شێوازی قسەکردن و ڕوانینی نیکۆ بۆ "خەونی ئەمریکی" وایکردووە ئەو کارەکتەرە لە سەرووی کارەکتەرە کلاسیکییەکانی دیکەی وەک سی جەی بێت، کە لە پلەی دووەمی لیستەکەدا جێگیر بووە.


ئامارە بڵاوکراوەکانی پلاتفۆرمە گەورەکانی وەک "ڕێدیت" و "ئای جی ئێن" ئاماژە بەوە دەدەن کە جەماوەری GTA IV تا ئێستاش بەهۆی نیکۆوە بە یەکێک لە باشترین بەشەکانی زنجیرەکە دایبنێن. ئەم دڵخوازییە نیشانەی ئەوەیە کە گەیمەرانی ئێستا زیاتر گرنگی بە چیرۆکی کاریگەر و کارەکتەری خاوەن ڕەهەندی مرۆیی دەدەن، نەک تەنها هێز و سەرکێشییە ئەکشنەکان.

ڕاپرسییە گشتییەکانی کۆمەڵگەی گەیمەرانی جیهان.


PM:11:58:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل