‌جادووگەرەکەی ئۆز؛ شاکارێکی کلاسیکی سینەما کە هێشتا دەدرەوشێتەوە

وێستگە ستایل-

جادووگەرەکەی ئۆز؛ شاکارێکی کلاسیکی سینەما کە هێشتا

 دەدرەوشێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


فیلمی "The Wizard of Oz" کە لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن دەرهێنەر ڤیکتۆر فلێمینگەوە بەرهەمهێنراوە، وەک یەکێک لە باشترین و کاریگەرترین فیلمەکانی مێژووی سینەما دەناسرێتەوە و تا ئێستاش پێگەی خۆی لەناو خێزانەکاندا پاراستووە.


ئەم بەرهەمە کە لە ژانرای خێزانی و موزیکی پۆلێن دەکرێت، چیرۆکێکی پڕ لە خەون و خەیاڵ و ئومێد دەگێڕێتەوە، باس لە گەشتێکی ئەفسوناوی دەکات بۆ جیهانێکی ڕەنگاڵە کە تێیدا کارەکتەری سەرەکی بە هاوکاری کۆمەڵێک هاوڕێی سەمەرە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دەدات.


فیلمەکە تەنها لە ئاستی چیرۆکدا نەمایەوە، بەڵکو لە ڕووی هونەرییەوە توانی دوو خەڵاتی ئۆسکار و ١٦ خەڵاتی تری جیهانی بەدەستبهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەو موزیک و گۆرانییە سەرنجڕاکێشانەی کە تێیدا بەکارهێنراون و جیهانە ڕەنگاوڕەنگەکەی کە بۆ ئەو سەردەمە شۆڕشێک بوو لە پیشەسازی فیلمدا.


ئەم پارچە هونەرییە وەک سیمبولێکی سینەمای کلاسیک دەمێنێتەوە کە تێیدا مرۆڤ فێری ئەوە دەبێت چۆن بەسەر ترسەکانیدا سەربکەوێت و بە دوای دڵخۆشیدا بگەڕێت، کارەکتەرەکان هێندە نزیکن لە دنیای منداڵانەوە کە بینەر ناتوانێت بە ئاسانی لێیان داببڕێت.


ئەگەر تۆش هەواداری ئەم شێوازە فیلمەیت، پێشنیاری فیلمێکی هاوشێوەمان بۆ بکە لە کۆمێنت.


سەرچاوە هونەرییەکان.


PM:11:30:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌