‌ڕەخنەی توند لە ئۆسکار؛ بێدەنگی لە ئاست جەنگ و قەیرانە مرۆییەکان

وێستگە ستایل-

ڕەخنەی توند لە ئۆسکار؛ بێدەنگی لە ئاست جەنگ و قەیرانە مرۆییەکان


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شیکەرەوە سینەماییەکانی گۆڤاری بەناوبانگی "The Hollywood Reporter" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕەخنەی توندیان ئاراستەی بەڕێوەبەرانی خەڵاتی ئۆسکار کرد سەبارەت بە پەراوێزخستنی پرسە گرنگەکان.


ئەو شیکەرەوانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە لەمیانی بەڕێوەچوونی ٩٨ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، هیچ گرنگییەک بە پرسی جەنگەکان و کێشەی کۆچبەرانی ئەمریکا نەدراوە و مەراسیمەکە تەنها لە چوارچێوەیەکی ڕواڵەتیدا ماوەتەوە.


لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە "ئەمریکا دەچێتە ناو جەنگەوە و ئۆسکار گوێی پێ نادات"، ئاماژە بەوەش کراوە کە هۆڵەکە پڕ بووە لە قسەی بێمانا، بەڵام لەبارەی دۆخی ئێران، جەنگە جیهانییەکان و ئاژانسی ICE، هەمووان بێدەنگییان هەڵبژاردووە.


ئەم بێدەنگییەی هونەرمەندان و دەرهێنەران لە گەورەترین سەکۆی سینەمایی جیهاندا، وەک پاشەکشەیەک بۆ پرۆسەی دیموکراسیەت و پەیامی مرۆیی هونەر لێکدراوەتەوە.


The Hollywood Reporter


PM:07:20:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل