سەلما لاگەرلۆف و گەشتە ناوازەکانی نێڵز؛ ئەدەبێک بۆ هەموو نەوەکان
وێستگە ستایل-
سەلما لاگەرلۆف و گەشتە ناوازەکانی نێڵز؛ ئەدەبێک بۆ هەموو نەوەکان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
سەلما لاگەرلۆف، خانمە نووسەری ناوداری سویدی، بە یەکێک لە گەورەترین چیرۆکخوانەکانی مێژوو دادەنرێت کە توانیویەتی بە ٤٠ بەرهەمی ئەدەبی ناوازە، جێدەستی لە ئەدەبیاتی جیهانیدا دیار بکات.
لە دیارترین کارەکانی ئەم نووسەرە دەتوانین ئاماژە بە "داستانی گیۆستا بێرلینگ" و "ئیمپراتۆری پۆرتوگالیا" بکەین، بەڵام هیچ کامیان بەقەد شااکارە جیهانییەکەی "گەشتە ناوازەکانی نێڵز" ناوبانگیان پەیدا نەکردووە.
ئەم کتێبە کە لە ساڵانی ١٩٠٦ بۆ ١٩٠٧ بڵاوکراوەتەوە، چیرۆکی نێڵزی تەمەن ١٤ ساڵ دەگێڕێتەوە کە دوای بچووکبوونەوەی، دەست بە گەشتێکی ئەفسانەیی بەسەر سروشتی سویددا دەکات و لەگەڵ ئاژەڵەکاندا قسە دەکات.
ئەم چیرۆکە نەک هەر لە ناو کتێبەکاندا، بەڵکو لە ڕێگەی زنجیرە ئانیمەیشنەوە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدرا و بوو بە بەشێک لە یادەوەری ملیۆنان منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا.
لاگەرلۆف لەرێگەی نێڵزەوە توانی مێژوو و جوگرافیای سوید بە شێوازێکی سادە و سیحراوی بۆ جیهان بگێڕێتەوە، ئەمەش وایکرد ناوی وەک نووسەرێکی نەمەر لە مێژوودا بمێنێتەوە.
ئەرشیفی ئەدەبیاتی سویدی
PM:07:20:18/03/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه