ستیوی فامیلی گای دەبێتە خاوەنی زنجیرەی تایبەت بە خۆی
وێستگە ستایل-
ستیوی فامیلی گای دەبێتە خاوەنی زنجیرەی تایبەت بە خۆی
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆمپانیای فۆکس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرە، کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ و سەربەخۆ دەکات کە تایبەتە بە یەکێک لە خۆشەویستترین و پڕکێشەترین کارەکتەرەکانی زنجیرە ئانیمەیشنی "Family Guy".
بەگوێرەی پلانە نوێیەکان، کارەکتەری "Stewie" کە بە منداڵە بلیمەت و شەڕانگێزەکە ناسراوە، زنجیرەیەکی سەربەخۆی بۆ بەرهەم دەهێنرێت کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر سەرکێشییە تایبەتەکانی خۆی و جیهانە سەیرەکەی.
ئەم زنجیرە نوێیە بڕیارە لە دوو وەرزدا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام هەوادارانی دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بن، چونکە وادەی نمایشکردنی لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٧ بۆ ٢٠٣٠ دیاریکراوە.
ئەم هەنگاوەی فۆکس وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ فراوانکردنی جیهانی فامیلی گای و سوودوەرگرتن لەو جەماوەرییە زۆرەی کە ستیوی لە نێوان نەوە جیاوازەکاندا هەیەتی.
کۆمپانیای فۆکس و تیمی Family Guy
PM:07:19:18/03/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه