کەیت وینسلێت بەرەو جیهانی "The Lord of the
Rings" هەنگاو دەنێت
وێستگە ستایل-
کەیت وینسلێت بەرەو جیهانی "The Lord of the
Rings" هەنگاو دەنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
خانمە ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی و جیهانی، کەیت وینسلێت، کە دوایین جار لە فیلمی "Avatar: Fire and Ash"دا درەوشایەوە، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە سینەماییەکانی داهاتوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ئەمریکییەکان، وینسلێت لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدایە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک تاوەکو لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "پادشای ئەنگوستیلەکان" بە ناونیشانی "The Hunt for Gollum" ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت.
ئەم پڕۆژە نوێیە لەلایەن ئاندی سێرکیسەوە دەرهێنانی بۆ دەکرێت و ناوبراو پاڵپشتێکی گەورەی وینسلێتە بۆ ئەم ڕۆڵە، کە بڕیارە ڕەهەندێکی نوێ بە جیهانی خەیاڵی تۆڵکین ببەخشێت و بینەران بباتەوە ناو جیهانی ناوەڕاست.
کۆمپانیای وارنەر برۆس کە بەرهەمهێنەری ئەم بەشەیە، هێشتا بە فەرمی لیستی تەواوی ئەکتەرەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە ئیڵایجا وود و ئیان مککێڵن بۆ ڕۆڵەکانی فرۆدۆ و گاندالف دەگەڕێنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت بەشداری وینسلێت لەم فیلمەدا ببێتە وەرچەرخانێکی گەورە بۆ زنجیرەکە، بەتایبەت کە ئەو خانمە ئەکتەرە بە تواناکانی لە بەرجەستەکردنی ڕۆڵە قورسەکاندا دەناسرێتەوە.
The Hollywood Reporter و ڕۆژنامە ئەمریکییەکان
PM:07:17:18/03/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه