‌عەندەلیبە ئەسمەرەکە بە هۆڵۆگرام دەگەڕێتەوە سەر سەکۆی نمایش

وێستگە ستایل-

عەندەلیبە ئەسمەرەکە بە هۆڵۆگرام دەگەڕێتەوە سەر سەکۆی نمایش


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


وڵاتی مەغریب ئامادەکاریی گەورە دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی ناوازە بۆ عەبدولحەلیم حافز، گۆرانیبێژی ئەفسانەیی میسر و جیهانی عەرەبی، کە تێیدا تەکنەلۆژیا و هونەر ئاوێتە دەبن.


بڕیارە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای "هۆڵۆگرام"ـەوە، کارەکتەری عەبدولحەلیم حافز بهێنرێتەوە سەر سەکۆی نمایش، بە جۆرێک ئامادەبووان هەست دەکەن لەبەردەم خودی هونەرمەندەکەدا وەستاون و گوێبیستی دیارترین گۆرانییەکانی دەبن.


ئەم کۆنسێرتە هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی یادەوەرییەکانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە و پێشکەشکردنی بە نەوەی نوێ، کە تێیدا ژمارەیەک لە شاکارە هەمیشە زیندووەکانی بە شێوەیەکی مۆدێرن و سەرنجڕاکێش نمایش دەکرێن.


عەبدولحەلیم حافز، کە بە "عەندەلیبە ئەسمەرەکە" ناسراوە، یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی گۆرانی عەرەبی و لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام لەو ماوە کورتەدا توانی زیاتر لە ٣٠٠ گۆرانی تۆمار بکات کە تا ئێستاش لە هەموو جیهانی عەرەبیدا دەوترێنەوە.


ئەم پڕۆژە هونەرییە چاوەڕوانییەکی زۆری لەلایەن هەوادارانی هونەری ڕەسەنەوە لێکەوتووەتەوە و وا بڕیارە یەکێک بێت لە پڕبینەرترین چالاکییە هونەرییەکانی ئەمساڵ لە مەغریب.


PM:11:08:15/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل