چپسی پەتاتە؛ لە تووڕەیی کڕیارێکەوە بۆ پیشەسازییەکی ٣٠ ملیار دۆلاری
وێستگە ستایل-
چپسی پەتاتە؛ لە تووڕەیی کڕیارێکەوە بۆ پیشەسازییەکی ٣٠ ملیار دۆلاری
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
داهێنانی یەکێک لە خۆشترین و باوترین ژەمە سووکەکانی جیهان، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی لەپشتە کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک بە ڕێکەوت و لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکەوە جیهان ئاشنای "چپسی پەتاتە" بوو.
ئەم داهێنانە لە ساڵی ١٨٥٣ و لەسەر دەستی شێفێکی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئەفریقی-هیندی بەناوی جۆرج کرەم لە شاری نیویۆرک ئەنجامدرا، کە دواتر بووە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پیشەسازی خۆراکدا.
بەگوێرەی بەڵگەنامە مێژووییەکان، چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات کە کڕیارێکی ناڕازی چەند جارێک پاتاتە سوورەکراوەکانی ڕەتکردەوە بەو ناوەی کە "ئەستوورن"، کرەم-یش بۆ ئەوەی وەڵامی کڕیارەکە بداتەوە، قاشە پەتاتەکانی بە شێوەیەکی زۆر تەنک بڕی و سووری کردنەوە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو قاشەکان ڕەق و خرماویی بوون و بەمەش یەکەم دەرکەوتنی چپسی پەتاتە لە ئاستی پیشەسازییدا تۆمارکرا.
پەرەسەندنی ئەم بەرهەمە لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠دا وەرچەرخانێکی تری بەخۆوە بینی، کاتێک بۆ یەکەمجار جۆری چپسی خۆشکراو بە تامی جیاواز داهێنرا و بە دیارترینیشیان تامی پەنیر و پیاز بوو کە ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد.
ئێستا لە ئاستی جیهانییدا، چپسی پەتاتە تەنها ژەمێکی سووک نییە، بەڵکو بازاڕێکی گەورەی هەیە کە بەهای ساڵانەی دروستکردنی زیاترە لە ٣٠ ملیار دۆلار و ساڵانە لە ١٤ـی ئازاردا، وەکو ڕێزێک بۆ ئەم داهێنانە، ڕۆژی جیهانی چپسی پەتاتە بەڕێوەدەچێت.
PM:11:07:15/03/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه