‌لە زانستی خەیاڵییەوە بۆ ڕاستی؛ دروستکردنی گەردیلەیەکی سەیر کە تەنها کۆمپیوتەری کوانتەم تێی دەگات

وێستگە ستایل-

لە زانستی خەیاڵییەوە بۆ ڕاستی؛ دروستکردنی گەردیلەیەکی سەیر کە تەنها کۆمپیوتەری کوانتەم تێی دەگات

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تیمێکی نێودەوڵەتی لە زانایان توانییان گەردیلەیەک دروست بکەن کە شێوەیەکی ئەندازەیی زۆر سەیری هەیە و پێی دەوترێت "تۆپۆلۆژیای نیوە-مۆبیۆس". 


ئەمە یەکەمجارە مرۆڤ بتوانێت گەردیلەیەک بەو شێوەیە دیزاین بکات کە ئەلیکترۆنەکانی بە شێوەی "پێچخواردوو" تێیدا بڕۆن، ئەمەش دەرگایەکی نوێ لە کیمیا و زانستی ماددە دەکاتەوە.


ئەم گەردیلەیە کە ناوی (C₁₃Cl₂) لێنراوە، گەردیلە بە گەردیلە لە ڕێگەی مایکرۆسکۆپێکی زۆر پێشکەوتووەوە پێکەوە نراون. 


ئەوەی سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە کە ئەلیکترۆنەکان لە ناو ئەم گەردیلەیەدا دەبێت چوار جار بە دەوری خۆیاندا بخولێنەوە تا دەگەنەوە شوێنی سەرەکی خۆیان. کۆمپیوتەرە ئاساییەکان نەیانتوانی شیکردنەوە بۆ ئەم ئاڵۆزییە بکەن، بۆیە زانایان کۆمپیوتەری کوانتەمی کۆمپانیای IBMیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لە ڕەفتاری ئەم گەردیلەیە تێبگەن.


ئەم دۆزینەوەیە دەیسەلمێنێت کە شێوەی ئەلیکترۆنی گەردیلەکان شتێکی چەسپاو نییە و مرۆڤ دەتوانێت دەستکاری بکات. ئەمە دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ دروستکردنی جۆرەها بیرگەی کۆمپیوتەر (Memory) کە ملیۆنان جار لەوانەی ئێستا بەهێزترن. هەروەها ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆمپیوتەری کوانتەمی کە توانی کێشەیەکی زانستی ڕاستەقینە چارەسەر بکات.


ئەم دەستکەوتە ئەو خەونەی ڕیچارد فاینمان بەدی دەهێنێت کە پێی وابوو دەبێت ڕۆژێک بێت ماددەکان بە وردی ئەتۆم دیزاین بکەین.


گۆڤاری زانستی Science.


PM:07:30:09/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل