‌زمانەوانی و کوانتەم؛ هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی زمانە دەگمەنەکانی جیهان لە لەناوچوون

وێستگە ستایل-

زمانەوانی و کوانتەم؛ هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی زمانە دەگمەنەکانی جیهان لە لەناوچوون


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایانی زمانەوانی ڕوویان لە یاسا سەیرەکانی فیزیای کوانتەم کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە فەوتانی ئەو زمانە دەگمەنانەی کە تەنها چەند کەسێکی کەم لە جیهاندا قسەی پێ دەکەن، ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد کە دەتوانێت تەنها لە چەند ڕستەیەکی کەمەوە، فێری زمانەکە ببێت.


پڕۆژەیەکی نوێ کە لە نێوان زانستی کوانتەم و زمانەوانیدا ئەنجام دراوە، دەریخستووە کە کۆمپیوتەرە کوانتەمییەکان زۆر خێراتر و وردترن لە فێربوونی یاسا و ڕێزمانەکان لە چاو کۆمپیوتەرە ئاساییەکان. ئەم مۆدێلە نوێیە دەتوانێت تەنها بە بیستنی ٥٠ ڕستەی زمانێکی دەگمەن، هەموو یاساکانی ئەو زمانە لێکبداتەوە و "ئینجیلێکی ڕێزمانی" بۆ دروست بکات، لە کاتیێکدا ژیریی دەستکردی ئاسایی پێویستی بە هەزاران ڕستە هەبوو بۆ هەمان کار.


ئەمە وەک "فریادڕەسێک" وایە بۆ ئەو ٧٠٠٠ زمانەی لە جیهاندا هەن، چونکە زۆربەیان هیچ سەرچاوەیەکی نووسراویان نییە و تەنها لە بیری چەند کەسێکی بەتەمەندا ماونەتەوە. تۆمارکردنی ئەم زمانانە پێش ئەوەی ئەو کەسانە بمرن، کێبڕکێیەکی خێرا بوو لەگەڵ کاتدا، بەڵام ئێستا بەم تەکنەلۆژیایە دەتوانرێت بە خێراییەکی زۆر ئەو زمانانە پارێزراو بکرێن و بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێننەوە.


ئەم داهێنانە نیشانی دەدات کە پێکهاتەی زمانی مرۆڤ و یاساکانی گەردوون و فیزیای کوانتەم خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە. لە داهاتوودا ئەمە نەک تەنها بۆ پاراستنی زمانەکان، بەڵکو بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی کارکردنی مێشکی مرۆڤ و فێربوونی زمانەکان سوودی لێ وەردەگیرێت، کە ڕەنگە کلیلی زۆر نهێنی تری مرۆڤایەتی بێت.


Reference: Computational Linguistics / Physical Review Letters (2026)


PM:10:54:26/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل