دروستکردنی "پاتریی خۆڵ" بۆ دابینکردنی گەرمی و کارەبا
لە زستاندا
وێستگە ستایل-
دروستکردنی "پاتریی خۆڵ" بۆ دابینکردنی گەرمی و کارەبا
لە زستاندا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەندازیاران توانییان خاک و خۆڵی ژێر پێمان بگۆڕن بۆ گەورەترین پاتری جیهان، کە دەتوانێت وزەی گەرمی بۆ چەندین مانگ پاشکەوت بکات و لە کاتی پێویستدا بیداتەوە بە مرۆڤ.
ئەم پڕۆژە ناوازەیە کە لە ویلایەتی مینیسۆتا تاقی کراوەتەوە، سوود لە "خاکی قوڕ" وەردەگرێت. لە هاویندا کە وزەی خۆر زۆرە، ئاوێکی زۆر گەرم لە ناو بۆرییەکاندا دەکرێت و دەخرێتە قووڵایی خاکەکەوە. قوڕەکە وەک ئیسفەنج گەرمییەکە هەڵدەمژێت و دەیپارێزێت، چونکە خاک گەرمی بە هێواشی دەردەکات. کاتێک زستانی سارد دێت، پرۆسەکە پێچەوانە دەکرێتەوە و گەرمییەکە لە خاکەوە دەهێنرێتەوە بۆ ناو ماڵەکان.
ئەم سیستمە پێویستی بە هیچ جۆرە کانزایەکی گرانبەهای وەک لیسیۆم نییە و ژینگەش پیس ناکات، چونکە ماددەی پاشکەوتکەرەکە تەنها "خۆڵ"ە. زانایان مۆدێلێکی بیرکارییان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بزانن خاکەکە چۆن فراوان دەبێت و گرژ دەبێت، تاوەکو هیچ زیانێک بە باڵەخانەکانی دەوروبەر نەگات.
ئەمە چارەسەری کێشەی گەورەی وزە نوێبووەکان دەکات؛ چونکە ئێمە لە هاویندا وزەی زۆرمان هەیە و لە زستاندا پێویستمانە. بەم "پاترییە قوڕینە"، دەتوانین وزەی هاوین هەڵبگرین بۆ زستان و بەمەش پارەیەکی زۆر بۆ کارەبا و گەرمکەرەوە بگەڕێنینەوە.
Reference: International Journal of Geomechanics / Renewable Energy (2026)
PM:10:51:26/02/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه