دەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو و خەمناک؛ لیقا سویدان بە ڕووخسارێکی ئیفلیجەوە گەڕایەوە سەر شاشە
وێستگە ستایل-
دەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو و خەمناک؛ لیقا سویدان بە ڕووخسارێکی ئیفلیجەوە گەڕایەوە سەر شاشە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لیقا سویدان، خانمە ئەکتەر و پێشکێشکاری بەناوبانگی میسری، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن، بە ڕووخسارێکی نیمچەئیفلیجەوە دەرکەوت، کە ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە نێو هەواداران و میدیا عەرەبییەکاندا دروستکرد و هەمووانی تووشی شۆک کرد.
ئەم خانمە ئەکتەرە تەمەن ٥٣ ساڵە بە ئازایەتییەوە ڕایگەیاند کە خۆی بڕیاری داوە بەو شێوەیە دەربکەوێت و دەمەوێت لەگەڵ بینەرەکانم ڕاستگۆ بم، ئەو ئاشکرای کرد کە هۆکاری سەرەکیی تووشبوونی بەم دۆخە بۆ "گوشاری دەروونیی زۆر" دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە دەمارەکانی ڕووخساری تووشی هەوکردن و سستی ببن.
لیقا سویدان نزیکەی مانگێکە تووشی ئەم حاڵەتە بووە، بەڵام بەهۆی پابەندبوونی بە گرێبەستی کارەکەیەوە، گەڕاوەتەوە بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەکەی، پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن ئەو نەخۆشییەی لیقای تووش بووە پێی دەوترێت (Bell's Palsy)، کە تێیدا ئەو دەمارەی کۆنتڕۆڵی ماسوولکەکانی ڕووخسار دەکات تووشی هەوکردن دەبێت و دەبێتە هۆی شێوانی شێوەی دەم و چاو.
بەگوتەی پزیشکانی پسپۆڕ، ئەم حاڵەتە دەشێت بەهۆی لاوازیی بەرگری جەستە یان گوشاری دەروونی توند ڕووبدات، نیشانەکانیشی بریتین لە داکەوتنی لایەکی ڕووخسار و ناڕێکی لە قسەکردن، لە ئێستادا لیقا لەژێر چارەسەری چڕی پزیشکی و چارەسەری سرووشتیدایە تاوەکو بتوانێت جووڵە بۆ ماسوولکەکانی ڕووخساری بگەڕێنێتەوە.
هەرچەندە ئەم حاڵەتە ترسناک دەردەکەوێت، بەڵام پزیشکان دڵنیایی دەدەن کە زۆربەی نەخۆشەکان دوای چەند مانگێک چاک دەبنەوە، لیقا سویدانیش بەردەوامە لە کارەکەی و داوای لە هەوادارانی کردووە نزای بۆ بکەن تاوەکو بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە ناو کایەی هونەری.
سەرچاوە: میدیاکانی میسر (ئەلهەرام و ئەلیەوم ئەلسابیع)
AM:03:01:12/01/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه