باشترین كاته بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان 
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه و مه‌عجوون واده‌كات ددانت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن له‌ناو نه‌چێت و جوان بمێنێته‌وه، به‌ڵام دوباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆژانه زیان به ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت.
	
پێگه‌ی " هێلس لاین" ی تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه شۆردنی ددان به‌یانیان دوای خواردنی ژه‌می به‌یانیان زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ژه‌مه‌كه‌دا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و میوه‌ی وشككراوه و نان و شیرینی هه‌بێت و باشترین كات بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان نیو كاتژمێر دوای خواردنی ژه‌می به‌یانیانه.
	
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی ئاو یان جوینی بنێشتی بێ شه‌كر پێش خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان زۆر پێویسته و باشتریش وایه ڕۆژانه 2 جار ددانت خاوێن بكه‌یته‌وه و هه‌ر جارێك 2 خولهك كاتت پێ بچێت.
	
خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به مادده‌ی فلۆراید پێویسته بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی چینی سه‌ره‌وه‌ی ددان له‌و به‌كتریایانه‌ی كه زیان به ته‌ندروستی ددان ده‌گه‌یه‌نێت
        
        PM:06:30:24/01/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3808
 جار خوێنراوهتهوه