‌دیاردەیەکی سەیر لە یاری Crimson Desert؛ پشیلەکان جێگەی جەنگاوەرەکانیان گرتەوە

وێستگە ستایل-

دیاردەیەکی سەیر لە یاری Crimson Desert؛ پشیلەکان جێگەی جەنگاوەرەکانیان گرتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان 


لە جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا زۆر کات ڕووداوی سەیر و چاوەڕواننەکراو ڕوودەدەن، بەڵام ئەوەی لە یاری "Crimson Desert"دا دەگوزەرێت سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە. گەیمەران لە بری ئەوەی خەریکی تەواوکردنی چیرۆکی سەرەکی و جەنگە قورسەکان بن، دەستبەرداری ئەرکەکانیان بوون و خەریکی کۆکردنەوەی پشیلەی قەبارە و ڕەنگ جیاوازن لە ناو نەخشەی یارییەکەدا.


ئەم دیاردەیە بووەتە ترێندێکی نوێ، بە جۆرێک کە یاریزانان کاتێکی زۆر تەرخان دەکەن بۆ دۆزینەوەی دەگمەنترین پشیلەکان و دواتر جلوبەرگی بچووک و جیاوازیان لەبەر دەکەن. ئەم پشیلانە تەنها وەک ئاژەڵێکی ماڵی نابینرێن، بەڵکو گەیمەران وەک "سوارچاک" مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و لەگەڵ خۆیاندا بۆ هەموو شوێنەکانی یارییەکە دەیانبەن، ئەمەش وایکردووە کەشی یارییەکە لە جەنگێکی توندەوە بگۆڕێت بۆ گەشتێکی کۆمیدی و سەرنجڕاکێش.


کۆمپانیاکانی پەرەپێدەری یارییەکەش سەرسامن بەم کاردانەوەیەی یاریزانان، چونکە بڕیار بوو "Crimson Desert" یارییەکی ئەکشن و جدی بێت، بەڵام پشیلەکان توانیویانە بە تەواوی کۆنترۆڵی جیهانی یارییەکە بکەن و ببنە جێگەی سەرنجی سەرەکی گەیمەرانی جیهان.


پلاتفۆرمە گەیمینگە جیهانییەکان و سۆشیاڵ میدیا.


PM:11:59:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل