‌جەژنی ئەکیتۆ؛ پیرۆزبایی ٥٣٠٠ ساڵەی بابلی و ئاشوورییەکان لە خاکی کوردستان

وێستگە ستایل-

جەژنی ئەکیتۆ؛ پیرۆزبایی ٥٣٠٠ ساڵەی بابلی و ئاشوورییەکان لە خاکی کوردستان


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان 



لەگەڵ هاتنی مانگی نیسان، کلدان و ئاشوورییەکان لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، جەژنی "ئەکیتۆ" یان سەری ساڵی بابلی-ئاشووری پیرۆز دەکەن. ئەم جەژنە کە مێژووەکەی بۆ ٥٣٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، یەکێکە لە کۆنترین جەژنە نەتەوەییەکانی ناوچەکە و ساڵانە بە فێستیڤاڵ و چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە، کە نیشانەی ڕەسەنایەتی و مانەوەی ئەم نەتەوەیەیە لەسەر خاکی خۆی.m

یەکێک لە دیارترین سیماکانی ئەم جەژنە، ڕێپێوانێکی کورتە بە جلوبەرگی نەتەوەیی ڕەنگاوڕەنگ کە بە "ڕێپێوانی بنەوشەیی" ناسراوە. ئەم نەریتە مێژوویەکی دێرینی هەیە و لە سەردەمی پاشاکانی بابلدا بایەخێکی یەکجار زۆری پێدراوە، ئێستاش لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شاری دهۆک، کریستیانەکان بە شکۆیەکی زۆرەوە ئەم ڕێپێوانە ئەنجام دەدەن و تێیدا جەخت لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دەکەنەوە.


جەژنەکە ماوەی ١٢ ڕۆژی تەواو دەخایەنێت و تەنها لە ڕێوڕەسمی ئایینی پێکنەهاتووە، بەڵکو هاوشێوەی جەژنی نەورۆز، سەمای نەتەوەیی، هەڵپەڕکێ و گەشت و سەیران بۆ سروشت لەخۆ دەگرێت. لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە ئەم جەژنە بە فەرمی و بە شێوەیەکی بەرفراوان پیرۆز دەکرێت، کە تیایدا کلدان، ئاشووری و سریانییەکان لە عێراق، ئێران، ئەوروپا و ئەمریکاوە کۆدەبنەوە بۆ زیندووکردنەوەی ئەم یادە مێژووییە.


سەرچاوە مێژووییەکانی میزۆپۆتامیا و ئەرشیفی بۆنە نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.


PM:11:59:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل