‌نوێترین دەرکەوتنی ‌عادل ئیمام

وێستگە ستایل-

لە دوای دابڕانێکی دوور و درێژ لە بەرچاوی هەوادارەکانی جارێکی دیکە هوونەرمەندی میسڕی بەناوبانگ ‌عادل ئیمام دەردەکەوێتەوە، هەردوو کوڕەکەی ئەم هوونەرمەندە بە ناوەکانی ڕامی و محمد وێنەیەکی خێزانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە کە هەموو ئەندامانی خێزانەکەی تێدایە لە نێویاندا هوونەرمەندی بەناوبانگ عادل ئیمام دەردەکەوێت لە نێوان دوو هاوسەردا. 





ئەم وێنەیە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە کە دەکاتە ڕۆژێک دوا بە دوای ئاهەنگی گواستنەوەی نەوەکەی ئەم هوونەرمەندە کە کووڕی کووڕە گەورەکەی عادل ئیمامە وە هەڵگری هەمان ناوی باپیرێتی.

ئاهەنگەکە ڕۆژی هەینی بەڕێوەچووە کە چەندەها هوونەرمەند و ئەستێرەی بەناوبانگی میسڕی تێیدا بەشداربوون.


AM:11:26:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌