مه‌ترسیه‌كی بكوژ سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكارییه
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رده‌مێكداین پێوه‌ره‌كانی جوانكاری بونه‌ته بابه‌تێك كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له بابه‌تێك كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی دروستده‌كات، سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكارییه كه بازاڕی ته‌نیوه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌نته‌ری NYU لانگۆنی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی جوانكاری كه مادده‌ی كیمیاوی DEHP تیادایه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی مادده‌ی كیمیاوی فسالات، له دروستكردنی بابه‌تی جوانكاری و پلاستیك به‌كارده‌هێنرێت.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م مادده كیمیاویه زیان به دڵ و پێست ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری لاوه‌كی ته‌ندروستی درێژخایه‌نی ده‌بێت له‌ناویاندا هه‌وكردنی پێست و توشبوون به ئه‌كزیمای درێژخایه‌ن.
مادده‌ی كیمیاوی DEHP له دروستكردنی بۆیه‌ی نینۆك و سوراو و كرێمی ڕۆژانه و عه‌تر به‌كارده‌هێنرێت، زۆر خێرا له‌ڕێی پێسته‌وه هه‌ڵده‌مژرێا ئه‌وه‌ش واده‌كات كاریگه‌ریه‌كه‌ی مه‌ترسیدار و زیانبه‌خش بێت، هاوكات چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی مادده‌ی كیمیاوی وه‌ك" جیوه و هاریدرۆكینۆن" له كه‌ره‌سته‌كانی ڕونكردنه‌وه‌ی پێست به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وانیش زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نن و به‌رده‌وام به‌كارهێنانیان هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی پێست.
پارافین و فۆرماڵدیهاید دوو مادده‌ی توشكه‌ری شێرپه‌نجه‌ن، له دروستكردنی موعه‌ته‌ری له‌ش و به‌رهه‌مه‌كانی قژ به‌كاردێت كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌بێت و كار له توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی ئافره‌تی دووگیان به‌كاریبهێنێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆرپه‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
PM:08:23:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه