توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌وانه‌ی ده‌رده دڵ ناكه‌ن باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی ته‌ندروستی ده‌رونی ئاگای ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رده دڵ ناكه‌ن ئه‌وه باجه‌كه‌ی زۆر به‌قورسی ده‌ده‌ن، چونكه قسه‌كردن و باسكردنی گرفته‌كان یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌دات و پێچه‌وانه‌كه‌شی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
دكتۆر"نوام شبانسر" مامۆستای زانستی ده‌رونی و پزیشكی ده‌رونیه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" پاش پیادا چونه‌وه به توێژینه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ی نوێمان ده‌ستكه‌وتوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی نهێنی پارێزن ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه پێویست ناكات ئه‌وه‌نده به‌نهێنی بهێڵدرێته‌وه، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی تاك ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" زۆرجار مێشكی مرۆڤ بیبر له‌كاریگه‌ری نه‌رێنی باسكردنی نهێنیه‌كانی ژیانی ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ش مێشك له پله‌ی یه‌كه‌م دایده‌نێت و هه‌میشه له یاده‌وه‌ریدا ئاماده‌یه، مرۆڤ به‌رده‌وام بیری لێده‌كاته‌وه"
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن قسه‌كردن و ده‌رده دڵ زۆر پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام پێویسته بزانیت ده‌رده دڵه‌كانت بۆ كێ ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی توشی گرفتی گه‌وره‌تر نه‌بیت.
PM:11:20:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه