توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیاوانی كه‌چه‌ڵ سه‌رنجڕاكێشن
وێستگە ستایل-
هه‌ڵوه‌رینی تاڵه‌كانی قژ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی پیاوان لێی ده‌ترسن، چونكه به‌هۆیه‌وه شێوه و ده‌ركه‌وتنیان به‌گشتی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی پیاوانی كه‌چه‌ڵ ڕاستیه‌كی نوێی سه‌لماندوه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه تیایدا پرسیار له‌سه‌ر زیاتر له 2000 پیاو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت سه‌رنجڕاكێشترین پیاو لای ئه‌وان چییه، ده‌ركه‌وتوه پیاوانی كه‌چه‌ڵ دووه‌م تایبه‌تمه‌ندیه خانمان له پیاواندا ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه پیاوانێك كه جه‌سته و ماسولكه‌ی سه‌رنجڕاكێشیان هه‌یه پاش ئه‌وه پیاوانی چاو شین و دواتر ڕیشدار و قژ تۆخ و قژ لول، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌و پیاوانه‌ی قژیان كاڵه و چاویان سه‌وزه و %10 ی خانمانیش ئه‌و پیاوانه‌یان ده‌وێت كه تاتۆیان هه‌یه.
ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی كه‌چه‌ڵ له‌لای خانمان كه‌سانێكی پێگه‌یشتوون له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیره‌كی و ڕاستگۆییه‌وه، ئه‌م پیاوانه زیاتر له‌وانه‌ی قژیان پڕه سه‌رنجڕاكێشن.
جیسیكا لیۆنی وته‌بێژی ڕێكخراوی"ئه‌یلیسیت ئه‌نكۆنته‌رز" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و باسی له‌وه كردوه، سه‌رنجڕاكێشی و پێوه‌ره‌كانی جوانی له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت به‌ڵام پیاوانی كه‌چه‌ڵ زیاتر سه‌رنجڕاكێشن لای خانمان به‌راورد به پیاوانی دیكه، چونكه پیاوه كه‌چه‌ڵه‌كان له چاوی خانماندا متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه بۆیه به‌و جۆره ده‌ربكه‌ون ئاساییه به‌لایانه‌وه و پاره له چاره‌سه‌ركردنی كه‌چه‌ڵیه‌كه‌یان خه‌رج ناكه‌ن"
PM:10:58:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه