بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئۆتۆمبێلی باڵدار به‌رهه‌مده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكان له ناوچه‌ی بای له شاری"سان فرانسیسكۆ" ی ئه‌مه‌ریكا بریاری ئه‌وه‌یانداوه خه‌یاڵ و بیرۆكه‌ی زانستی تێكه‌ڵاوی دنیای ڕاسته‌قینه بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی باڵدار دروستبكه‌ن.
كۆمپانیاكه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له سان ماتیۆ یه له باشووری سان فرانسیسكۆ، یه‌كه‌م نمونه‌ی ئۆتۆمبێلی باڵدار ی له مانگی 2 ی ئه‌مساڵ نمایشكرد له پێشانگای ئۆتۆمبێله‌كان له دۆڵی سلیكۆن.
هاوكات ئه‌م كۆمپانیایه به‌هه‌مان شێوه ئۆتۆمبێلێكی تاكسی باڵداری نمایشكردوه له مانگی 4 ی ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمپانیای "ئاسكا" له شاری ماونتن ڤی‌و له كالیفۆرنیا به‌هه‌مان شێوه له هه‌وڵی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی باڵداردایه بۆ ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ده‌ستپێبكات له شه‌قامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كۆمپانیای"ئالف" كه به ته‌واوه‌تی به كاره‌با كارده‌كات، ده‌توانێت له به‌رزی 305 بۆ 610 مه‌تر بفڕێت و كاربكات، كۆنستانتین كیسلی دامه‌زرێنه‌ری به‌شداربوو له‌م بیرۆكه‌یه ده‌ڵێت" ئاست و توانای فڕینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته 177 مه‌تر و ئه‌و دوریه‌ی ده‌یبڕێت 321 كیلۆمه‌تره"زۆر هه‌یه و خۆشگوزه‌رانیه‌كی نوێ ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
PM:10:00:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه