كارزان عوسمان توشی شێرپه‌نجه بووه؟
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی توشبوونی ڕاگه‌یاندنكار"كارزان عوسمان" به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوه باسی گه‌رم، به‌دیاریكراوی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرد وه‌ستێندرا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنكاره له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی"سوپاس بۆ هەواڵپرسینتان و سوپاس بۆ خودا من باش و سەلامەتم و لەبری ئەو پەیجو مەیجانەش داوای لێبوردنەکەم کە سەرقاڵیان کردون بە هەواڵێکی ناڕاستەوە لەسەر تەندروستی من"
كارزان نوسیویه‌تی"بەهیوای ساغی و سەلامەتی بۆ هەمولایەک و داوای شیفا بۆ هەرکەسێک کە خودا بە نەخۆشی و دەردێک بەسەریکردۆتەوە"
کارزان عوسمان لەدایكبووی ساڵی 1984 ه و دەرچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە و پێشتر ئەزموونی کاری ڕۆژنامەنووسی هەبووە لە ڕۆژنامەی نوسراو، لەسەرەتای دەستپێکردنی پەخشی ئێن ئاڕ تییەوە لە ساڵی 2011 وەک ڕۆژنامەنووس لە ئێن ئاڕ تیدا دەستبەکاربووە.
PM:03:46:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 32104
جار خوێنراوه‌ته‌وه