به‌وێنه..پیكی له خۆشه‌ویستی دووه‌می جیابۆته‌وه، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ خانمێكی قژ سوور بینراوه
وێستگە ستایل-
جارێكی دیكه هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كه‌ی تیپی به‌رشه‌لۆنه و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئیسپانی"جیرارد پیكی" له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كی نوێی، بۆته باسی گه‌رمی میدیا كان و كه‌ناڵه ئیسپانیه‌كان ئاشكرایان كردوه پیكی له خۆشه‌ویستی پێشووی "كلارا شیا" جیابۆته‌وه پاش سێ ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه بینراوه.
كه‌ناڵی"تیلیسینكۆ" ی ئیسپانی جیابوونه‌وه‌ی پیكی و شیا ی ئاشكرا كردوه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه كێشه كه‌وتۆته نێوان ئه‌م دوو عاشقه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا وێنه‌ی پیكی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی قژ سووری نه‌ناسراو بڵاوبۆته‌وه له ئه‌نته‌ر میامی.
ئه‌درینا دۆرۆنسۆرۆ پێشكه‌شكاری پرۆگرامی Vamos a ver ئاشكرای كردوه په‌یوه‌ندی نێوان پیكی 38 ساڵ و شیا ی 26 ساڵ به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی هاتوه، زانیاری پشت ڕاست نه‌كراوه‌ش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات پیكی ئێستا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه ده‌چێته ژوان و په‌یوه‌ندی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌تا ئێستا پیكی و شیا به‌ته‌واوه‌تی بابه‌تی جیابونه‌وه‌یان پشت ڕاست نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه منداڵه‌كانی پیكی له‌گه‌ڵ شاكیرا ی دایكیان ده‌ژین.
مانگی یۆنیۆی 2022 شاكیرای ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌گه‌ڵ پیكی پاش په‌یوه‌ندیه‌كی 12 ساڵه به‌بێ هاوسه‌رگیری فه‌رمی له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه، یه‌كتر ناسینی ئه‌م دوانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری جامی جیهانی كه ساڵی 2010 له باشووری ئه‌فه‌ریقا ئه‌نجامدرا، پاش ئاشكرا بوونی ناپاكی پیكی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه شاكیرا له پیكی جیابویه‌وه و خاوه‌نی دوو منداڵن به‌ناوه‌كانی"میلان و ساشا"
PM:06:41:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه