FDA: ده‌رمانێكی چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ هۆكاری توشبوونه به گرفتی ده‌رونی و سێكسی
وێستگە ستایل-
ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی FDA ئاگای ده‌دات له‌باره‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی جۆرێك ده‌رمانی باو كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ به‌كارده‌هێنرێت و له ئه‌نته‌رنێت ده‌فرۆشرێت.
FDA به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ی كاریگه‌ری ته‌ندروستی مه‌ترسیدار كه په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌وه هه‌یه مادده‌ی"ڤیناستراید" ی تیادیه و له‌بازاڕه‌كاندا وه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ و هاتنه‌وه‌ی موه‌كانی سه‌ر ده‌فرۆشرێت له‌ڕێی كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وه‌ك Hims وKeeps.
ئه‌م ده‌رمانه كه‌به‌شێوه‌ی سپرا ده‌فرۆشرێت له‌پێكهاته‌كه‌یدا مادده‌ی چالاك هه‌یه وه‌ك هه‌مان ئه‌و مادده چالاكه‌ی له ده‌رمانی"پرۆبیشیا" هه‌یه به‌شێوه‌ی حه‌ب ده‌خورێت و له‌لایه‌ن FDA په‌سه‌ند كراوه.
ئه‌م ئاگاییه‌ی ڕێكخراوه‌كه پاش ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه دێت كه گۆڤاری"ۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردۆته‌وه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پیاو به‌كارهێنه‌ری ئه‌م ده‌رمانه بوون و توشی گرفتی ته‌ندروستی و ده‌رونی بوون و ئاره‌زووی سێكسیان نه‌ماوه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه به‌سه‌ربه‌خۆی.
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئاگای داوه‌ته به‌كارهێنه‌ران زیاتر به ئاگابن و ڕاوێژ به پزیشك و پسپۆڕ بكه‌ن پێش به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره ده‌رمانێك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێگه‌پێدانی فه‌رمی نه‌بێت.
PM:10:14:24/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه