هۆکارەکانی گەورە بون و ئاوسانی جگەر 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
جگەر ئەندامێکی گەورە و زۆر گرنگ و سەرەکی لەشە و دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک لە ژێر پەراسوەکانی لای ڕاست، قەبارەی جگەر بەپێی تەمەن و ڕەگەز و قەبارەی جەستە دەگۆڕێت،لەکاتی ساغی و تەندروستیدا هەستی پێناکرێت لەسەر ڕووی سک، بەڵام زۆر حاڵەت دەتوانێت ببێتە هۆی گەورەبوونی، دكتۆر هێمن پزیشكی نهشتهرگهر لهم بابهتهدا هۆكارهكانی باسكردوه.
	
1-نەخۆشیەکانی جگەر خۆی:
وەک نەخۆشی بە مۆم بوونی جگەر ، نەخۆشی هەوکردنی (ئیلتیهابات) ڤایرۆسی  جگەری A، B و C،یان نەخۆشییەکانی تری جگەر وەک کۆبونەوەی چەوری زۆر لەسەر جگەر یان نەخۆشی ویڵسۆن و نەخۆشی گاوچەر،کیسی ئاوی سەر جگەر،وەرەم و گرێی جگەر خۆی چ شێرپەنجەیی بێت یان نا شێرپەنجەیی.
	
2-کێشەی ئەندامەکانی تر کەئەگوازرێتەوە بۆ جگەر وەک:
گیران و ئاوسانی زراو و بۆرییەکانی زەرداو،گرێی  شێرپەنجەیی کە شێرپەنجەکە لە بەشێکی تری لەش دەست پێدەکات و بۆ جگەر بڵاودەبێتەوە، شێرپەنجەی خوێن و لیمف(لیوکیمیا و لیمفۆما)،کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان وەک گیرانی ئەو خوێنبەرانەی کە خوێن بۆ جگەر دەبەن (نەخۆشی Budd-Chiari syndrome)،سستبوونی دڵ ،هەوکردنی شانەکانی دەوروبەری دڵ (هەوکردنی دڵ).
	
 
        
        PM:04:02:14/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2812
 جار خوێنراوهتهوه