دینا: دوای مردن ده‌ڵێن كوڕه حه‌سایه‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ دینا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاری هونه‌ری و هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاكیه‌كانی كه‌مبۆته‌وه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له سناپ چات گله‌ی له‌دۆخی ئێستای ژیان ده‌كات.
دینا نوسیویه‌تی" له‌م مه‌مله‌كه‌ته كه له‌دایكبووی ده‌ڵێن ده‌ی گه‌وره‌بی ده‌حه‌سێیته‌وه، كه گه‌وره‌بووی ده‌ڵێن ئیشێك بكه ده‌حه‌سێیته‌وه كه ئیشت هه‌بوو ده‌ڵێن ژن بهێنه ئهحهسێیتهوه، كهژنت هێنا ده‌ڵێن ده‌ی مناڵێك بۆ مستهقبهلت دروست بكه ده‌حه‌سێیته‌وه، كه مناڵ دروستكرد ده‌ڵێن با گه‌وره‌بێت ده‌حه‌سێیته‌وه، كه مردی ئه‌ڵێن كوڕه بۆخۆی حه‌سایه‌وه"
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە، پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر جیابوونه‌وه‌ی خۆی له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاوازدانه‌ره ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه به سه‌ربه‌خۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاوكرده‌وه و له چه‌ند شارێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆنسێرتی تایبه‌تی سازكرد.
PM:01:10:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوهتهوه