توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕۆژانه زیاتر له 2 كاتژمێر مۆبایل به‌كارمه‌هێنن
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
توشبوون به نه‌خۆشی فره‌جوڵه‌ی كه‌م ته‌ركیزی (ADHD) له‌ناو كه‌سانی پێگه‌یشتوو زیادی كردوه، هه‌ندێك له پسپۆڕان هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
	
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" پزیشكه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆكاره‌كانی زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی (ADHD) بزانن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژینگه و ڕه‌فتاری تاك ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له قۆناغی پێگه‌یشتندا هۆكاره‌كه‌ی چییه؟"
توێژینه‌وه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 كاتژمێر مۆبایل به‌كارده‌هێنن ئه‌وه %10 ئه‌گه‌ری توشبوونیان به (ADHD) فره جوڵه‌ی كه‌م ته‌ركیزی هه‌یه" 
	
ئه‌م نه‌خۆشییه له پله‌ی یه‌كه‌مدا منداڵان توشی ده‌بن و ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش گه‌وره بونیان نه‌خۆشییه‌كه تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام پێده‌چێت به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له مۆبایلی زیره‌ك و شاشه‌كان و ته‌ماشاكردنی فیلم و به‌رده‌وام گوێگرتن له موزیك هۆكاری توشبوونی ئه‌م حاڵه‌ته بێت له‌ناو كه‌سانی پێگه‌یشتودا.
	
به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی مۆبایل به‌تایبه‌ت له‌كاتی پشوودا واده‌كات مێشك پشوو نه‌دات و ته‌ركیز نه‌خاته سه‌ر یه‌ك بابه‌ت به‌وه‌ش مێشك ئاڵۆز ده‌بێت و ئاڵۆز بوونی مێشك به‌هۆی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مۆبایل ئاسانتر ده‌بێت.
	
 
        
        PM:06:30:28/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1628
 جار خوێنراوهتهوه