زهردوویی دووگیانی چییه؟
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	زەردوویی دووگیانی (cholestasis) نەخۆشییەکە تووشی جگەر دەبێت و لە كۆتا مانگەکانی دووگیانیدا ڕوودەدات. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی خورانی توند، بەڵام نابێتە هۆی دروستبوونی پەڵە. ئەم خورانە بەزۆری لە دەست و قاچدایە، بەڵام ڕەنگە کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری جەستەش هەبێت، دكتۆره بنار پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكاره مهترسیدارهكانی ئهم گرفته تهندروستیه دهخاته ڕوو.
	
نیشانەکان:
1-خورانی توند نیشانەی سەرەکی نەخۆشی زەردوویی کە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات، خوران زیاتر لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا ڕوودەدات، بەڵام هەندێکجار زووتر دەست پێدەکات.
2-زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو 
3-هێڵنجدان
4-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
5-پیسایی چەور و بۆن ناخۆش
هۆکارەکانی مەترسی:
ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا زیاد بکەن بریتین لە:
1-هەبوونی مێژووی کەسی یان خێزانی لە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا
2-تووشبوونی پێشوو بە نەخۆشی جگەری وەک هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
3-دووگیانی بە دوانە یان زیاتر
4-دووگیانی لە تەمەنێکی گەورە، وەک 35 ساڵ یان زیاتر
 
        
        AM:09:36:10/12/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1436
 جار خوێنراوهتهوه