ئه‌م خۆراكانه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
خۆراك به‌گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان ئه‌و خۆراكانه‌ی چه‌وری هایدرۆجین كرا‌و له‌پێكهاته‌یاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه كحولیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی و مه‌ترسیدار كار له مێشكی مرۆڤ ده‌كات.
	
پسپۆڕێكی ڕوسی بواری خۆراك" یلسنا تیخۆمیرۆڤا" ده‌ڵێت" زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه كحولیه‌كان به‌ته‌واوی جۆره‌كانیه‌وه كار له توانای مێشك و فه‌رمانه‌كانی ده‌كات"
	
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" خواردنه‌وه كحولیه‌كان ده‌ماره خانه‌كانی مێشك وێران ده‌كه‌ن و ئاستی هۆشیاری و فێربوون داده‌به‌زێنن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی مێشك وێران ده‌كات"
	
ته‌نها مه‌ی نییه ئه‌و زیانه‌ی هه‌یه به‌ڵكو زۆر به‌كارهێنانی زه‌یتی هایدرۆجینكراو و ڕۆنی ڕوه‌كی زیانیان هه‌یه بۆ مێشك، له‌و كاته‌ی بڕێكی زۆر له‌م زه‌یته له‌ڕێی خواردنه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤ و جه‌سته توانای كۆنتڕۆڵ و كردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی نابێت ئه‌وه زه‌یت و چه‌وریه هایدرۆجین كراوه‌كه له‌خانه‌كانی جه‌سته و مێشك كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات پێشوه‌خته مێشك توانای خۆی له‌ده‌ست بدات"
	
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری و زیانه‌كانی خواردنه خێراكان له‌سه‌ر مێشك ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر چه‌وری و خوێ و زیادده‌ی خۆراكی هه‌مه‌چه‌شن هاوكات ڕه‌نگه كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی یان شیرین خواردنه‌كه‌ی بخوات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوابوونی مێشك.
 
        
        AM:09:34:10/12/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									644
 جار خوێنراوهتهوه