ڤیدیۆ: مێش و مێشوله‌یه‌كی زۆر له سوودان بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
شاری"بۆرتسودان" پایته‌ختی جێگره‌وه‌ی سودان بۆته ناوچه‌یه‌كی پڕ له مێش و مێشوله به‌جۆرێك ژیانكردن له‌م ناوچه‌یه بۆته ئه‌سته‌م.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی مێش و مێشووله مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی مه‌ترسیدار هه‌یه و مێشه‌كان له قاپ و په‌رداخ و خواردنی خه‌ڵك نابنه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیانی سودان گرته‌ی ڤیدیۆیی ههمهچهنشیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و باسیان له‌وه كردوه مێش ژیانی وێرانكردوون.
له ئێستادا ئه‌م شاره‌ی سوودان به‌ده‌ست گرفتی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی شاره‌كانی وڵاتی سوودان ئابووریه‌كی داڕماو و ته‌ندروستی و ژینگه‌یه‌كی وێرانیان هه‌یه و سیستمی ته‌ندروستی له‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی خراپ بووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ خراپی دۆخی ژیان و گوزه‌ران، ژماره‌ی دانیشتوان زۆره و گۆڕانكاریه‌كانی ژینگه به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ركه‌وتووه، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی وایكردوه به‌رده‌وام توشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا تۆمار بكرێت هاوكات پاش ده‌ستپێكی جه‌نگ له‌و وڵاته ملیۆنه‌ها حاله‌تی توشبوون به نه‌خۆشی مه‌لاریا تۆماركراوه و نه‌بوونی موچه و خزمه‌تگوزاریش له‌لایه‌كی دیكه ته‌نگی به‌هاوڵاتیان هه‌ڵچنیوه.
PM:05:03:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوهتهوه