به‌ریتانیا ساردترین شه‌وی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری تۆماركرد
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
وڵاتی به‌ریتانیا ساردترین شه‌وی تێپه‌ڕاندوه كه ماوه‌ی 13 ساڵه كه‌شوهه‌وای ساردی له‌و جۆره هه‌ستی پێ نه‌كراوه، پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتۆته 8 پله له‌ژێر سفری سه‌دی، ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاگای بده‌نه هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان كه زستانێكی زۆر سارد به‌ڕێوه‌یه.
	
به‌رپرسانی به‌ریتانیا ئاگاییان به ڕه‌نگی زه‌رد بڵاوكردۆته‌وه به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌فر به چڕی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ریتانیا ببارێت و سه‌رمایه‌كی زۆر ڕوو له وڵات بكات.
شه‌وی ڕابردوو چه‌ندین ناوچه‌ی به‌ریتانیا ساردترین شه‌وی تێپه‌ڕاندوه و ماوه‌ی 13 ساڵه سه‌رمای له‌و جۆره له وڵاتی به‌ریتانیا تۆمار نه‌كراوه.
	
هاوكات ئاژانسی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئاگایی خۆی له‌باره‌ی ساردی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن.
 
        
        PM:05:49:30/11/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6640
 جار خوێنراوهتهوه