وه‌رزشی به‌یانیان كێشی زیادده‌ی له‌ش داده‌به‌زێنێت؟
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ڵیده‌بژێرێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی كێشی زیادده.
	
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌ی وه‌رزش كه‌ی باشترین كاته بۆ وه‌رزشكردن، له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیاواز ئه‌نجامدراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
	
پسپۆڕان به وه‌رگرتنی داتا له‌سه‌ر چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ڕابردوو گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی " په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان وه‌رزشكردن و دابه‌زینی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌یانیان وه‌رزشیان كردوه"
	
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر" سۆ دیكۆتیس" تایبه‌ت به CBS news ی ئه‌مه‌ریكی وتویه‌تی" باشترین شت مرۆڤ بیكات ڕاهێنانی وه‌رزشیه ئیتر له هه‌ر كاتێكدا بێت،  ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌یانیان وه‌رزش بكات و بچێته یانه تایبه‌ته‌كانی وه‌رزشكردن ئه‌وه چاكه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات و ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی ئه‌وه پاش نیوه‌ڕۆ وه‌رزش بكات"
	
 
        
        PM:06:42:21/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1648
 جار خوێنراوهتهوه