خانمه هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند" سۆلاڤ شه‌یدا" پاش ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌مڕۆ 17ی7ی 2023 له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆچی دوایكرد.
شه‌یدا ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه لیمفەگرێوه ناڵاندویه‌تی و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه.
ئه‌م خانمه له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ساڵی 2007 له زنجیره درامای له "گوڵێك كاڵتر" كه لوقمان غه‌ریب كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه به‌شداری كردوه و پاش ئه‌وه له چه‌ندین درامای دیكه وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وتوه، هاوكات به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ند خه‌ڵاتێكیشه، وه‌ك خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ كورته فیلمی (فرمێسك بۆ تارا) له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و خه‌ڵاتی رێزلێنانی بابیلۆن له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی و زۆری تر.
PM:02:15:17/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 12168
جار خوێنراوه‌ته‌وه