خانمه ڕاگه‌یاندنكارێك سزادرا
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری عێراقی" هه‌مسه ماجد" ڕونكردنهوهی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ بڵاوكرده‌وه.
تایبه‌ت به ئاژانسی "سۆمه‌ریه نیوز" هه‌مسه وتویه‌تی"سزای یه‌ك ساڵی به‌سه‌ردا دراوه له‌گه‌ڵ غه‌رامه به بڕی 250 هه‌زار دیناری عێراقی"
هۆكاری ئه‌م سزایه‌ی هه‌مسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌فاله‌تی كوڕه ڕاگه‌یاندنكار"میناس سوهه‌یل" كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی 3000 دۆلاری پێبدرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ڕایكردوه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه كه وه‌ریگرتوه، هه‌مسه ده‌ڵێت" ویستی ئه‌وه‌م هه‌بوو بڕه پاره‌كه بده‌مه‌وه ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی به میناس داوه به‌ڵام ئه‌و ویستویه‌تی پاره‌كه له خودی میناس وه‌ربگرێته‌وه.
PM:03:00:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوهتهوه