به‌وێنه.. خانمه هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا توشی شێرپه‌نجه بووه
وێستگە ستایل-
سۆلاڤ شه‌یدا خانمه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ما‌و دراما، یه‌كێكه له خانمه دیاره‌كانی بواری هونه‌ری و له چه‌ندین دراما ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه ئێستا به‌هۆی توشبوونی به شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌م خانمه توشی شێرپەنجەی لیمفەگرێ بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

ئه‌م خانمه له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ساڵی 2007 له زنجیره درامای له "گوڵێك كاڵتر" كه لوقمان غه‌ریب كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه به‌شداری كردوه و پاش ئه‌وه له چه‌ندین درامای دیكه وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وتوه، هاوكات به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ند خه‌ڵاتێكیشه، وه‌ك خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ كورته فیلمی (فرمێسك بۆ تارا) له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی، خه‌ڵاتی لاوی ساڵ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و خه‌ڵاتی رێزلێنانی بابیلۆن له فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی و زۆری تر.
PM:07:46:20/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 4544
جار خوێنراوه‌ته‌وه